گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەنابەرێکی تری ڕۆژهەڵاتی هەوڵی دا خۆی بسوتێنێت

2021.05.23 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەنابەرێکی تری ڕۆژهەڵاتی هەوڵی دا خۆی بسوتێنێت

ناس کورد-

پەنابەرێکی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی دا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی بسوتێنێت بەڵام ڕێگری لێ کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021، ناڕەزایەتییەکانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بەردەوامە بۆ داواکردنی مافەکانیان.

 

لە میانەی ناڕەزایەتییەکاندا، پەنابەرێک کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەنزینی کرد بە خۆیدا و هەوڵی دا ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات، بەڵام لەلایەن هاوڕێکانییەوە ڕێگریی لێکرا.

 

لەدوای ڕووداوەکە ئەو پەنابەرە ڕایگەیاند، "من خۆم ژیانم تەواو بووە و بۆ خۆم واناکەم، بۆ مافی هاوڕێکانم وادەکەم، بەمشێوەیە نەبێت گوێمان لێناگیرێت."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک ناڕەزایەتییەک دژی وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و %92ی جەستەی سوتا، لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستیی جێگیر نییە. 

 

زانیاری زیاتر بخوێنەوە: بێهزاد مەحمودی ’’مەترسی لەسەر ژیانی هەیە’’.. پێشتر کەسی کوشتووە؟