گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برێت ماکگۆرک: لە ئێستادا هەسەدە پێویستی بە پشتیوانی زیاتر هەیە نەک کەمتر

2019.03.10 - 09:41
برێت ماکگۆرک:  لە ئێستادا هەسەدە پێویستی بە پشتیوانی زیاتر هەیە نەک کەمتر

 

 

ناس کورد-

 

نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئێستادا پێویستیان بە پشتیوانی زیاتر هەیە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نەک کەمتر.

 

برێت ماکگۆرک لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە ئێستادا سوریا ە دۆخێکی هەستیاردایە و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە هەزاران چەکداری داعش و خێزانەکانیان لای شەڕڤانانی هەسەدەن، دەشڵێت: "دواین شت کە بیکەین ئەوەیە پلان بۆ کشانەوەی لەسەدا 90ی هێزەکانی ئەمریکا دابنێن. بێمانەیە. ئێستا هەسەدە پێویستی بە پشتیوانی زیاتر هەیە نەک کەمتر."

 

https://twitter.com/brett_mcgurk/status/1104553434085122048

 

ئەو وتانەی ماکگۆرک لە سەرنجێکیدایە لەسەر هەواڵێک دەربارەی دۆخی باغوز وەک دواین شوێن کە چەکدارانی داعشی لێ مابن، بەشێوەیەک هەرچەندە هەزاران هاوڵاتی و چەکدار ناوچەکەیان جێهێشتووە و خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کردووە، بەڵام هێشتا بە سەدانی دیکە لە باغوزدا ماون، ئەوەشە وای کردووە پێشڕەوییەکانی شەڕڤانان بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بە داعش بۆ ماوەیەک بوەستێت.

ماکگۆرک یەکێکە لەو دیبلۆماتکارە ئەمەریکیانەی دژی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بوو لە ناوچە کوردییەکانی سوریا، بۆیە دوای بڕیارەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.