گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕی پێدانی کارەبا دیاریکرا

وەزارەتی کارەبا جارێکیتر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە: ئەم کارە بکەن کارەباکەتان دەبڕدرێت

2021.05.23 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا جارێکیتر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە: ئەم کارە بکەن کارەباکەتان دەبڕدرێت

ناس کورد-  

وەزارەتی کارەبای هەرێم جارێکی تر ئاگاداری ئەو ماڵانە دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکییان بەستووە و دەڵێت، هەر ماڵێک لەو بڕەی بۆی دیاریکراوە کارەبا زیاتر بەکاربهێنێت، بۆ ماوەی 45 چرکە کارەباکەی دەبڕدرێت، ئەگەریش لەماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار ئەو حاڵەتە دووبارەببێتەوە، ئەوا بۆ ماوەی 45 خولەک کارەبای ئەو ماڵە دەبڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بە دیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە، جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێڕ و سری فەیس بە 90 ئەمپێڕ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەمشێوەیە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە ( ثانيه) دەكوژێتەوە و پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك (دەقیقە) كارەباكەی دەگەڕێتەوە." 

 

ئەمە دووەمین جارە، وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان لەوبارەیەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەشڵێت، "پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لە تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە وەرزەكانی ساڵ دا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا  وەزارەت بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بدات بە هاووڵاتیان، لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت."