ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سنوری پارێزگای دهۆک لەگەڵ خۆرهەڵاتندا لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێری 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سێمێل – دۆمێز ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلای تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە."
ئەوەش لەکاتێکدا، هەر دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە ڕووداوێکی دیکەدا لە سنوری هەمان پارێزگا سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.