گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا دەکات بۆ سەر هەرێم و حکومەتى هەرێم بێدەنگە

2019.06.14 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا دەکات بۆ سەر هەرێم و حکومەتى هەرێم بێدەنگە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- موقتەدا سەدر ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا دەکات بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان و بە ئۆپراسیۆنێکى تیرۆریستى ناوى دەبات، ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتى هەرێم ئیدانەى هێرشى حوسییەکانى كرد بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای باشوری سعودیە و لەبەرامبەر تورکیا بێدەنگە. . لە تویتێکیدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە: "بە توندى ئیدانەى ئەو ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییانەى تورکیا دەکەین بۆ سەر خاکى عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم، سنورەکانى ڕۆئاوا و ڕۆژهەڵات و باکور و باشورى عێراق بپارێزێت، بۆ ئەوەى عێراق نەبێتە هۆى دەستدرێژى بۆسەر دراوسێکانى و بە پێچەوانەشەوە". . سەدر داواشى کردووە، عراق سەرجەم ڕێککەوتنەکانى لەگەڵ تورکیادا هەڵوەشینێتەوە ئەوانەى کە سەروەرى عێراق کەم دەکەنەوە. . ئەو ئیدانەکردنەى موقتەدا سەدر بۆ هێرشى فڕۆکەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى هەرێم، لە کاتێکدایە حکومەتى هەرێم هیچ هەڵوێستێکى نەنواندووە، بەڵام سەبارەت بە هێرشەکانى حوسییەکان بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای باشوری سعودیە، حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوى دەرکرد و ئیدانەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەکەى سعودیەى کرد. . لە ئەنجامى هێرشەکانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە بەروارى 12/6/2019، فەرمانگەکانى سنورى ئامێدى زیانێکى گەورەیان پێگەیشت، هەروەها چەندین ئۆتۆمبێلى هاوڵاتانیان و ڕێگا سەرەکییەکانى ناوچەکە توشی زیانێکى زۆر هاتن. . .