ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایەگەیاند، "شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای خورماڵ - بیارە لە جۆری نیسان پاسفاندەر و ماتۆر سکیل لە جۆری هۆندا پێکیاندا و بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕەکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها سەرنشینی ماتۆڕەکە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و سەرنشینەکانی لە ڕووداوەکەدا برینداربوون"