گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى: یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەى عێراقى هێشتا لە کامپەکاندان

2019.06.14 - 12:00
ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى: یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەى عێراقى هێشتا لە کامپەکاندان
ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى هیومان ڕایتس وۆچ، نزیکەى دوو ملیۆن ئاوارەى عێراقى هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ زێدى خۆیان، لەکاتێکدا ماوەى دوو ساڵە جەنگە گەورەکانى داعش لەناوچەکانیان کۆتایی هاتووە. . ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى (هیومان ڕایتس وۆچ) ئاشکراى کردووە، هێشتا لەژێر خێوەتەکانى ئاوارەکان، یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەى عێراقى هەن، کە نەگەڕاونەتەوە بۆ زێدى خۆیان، لە کاتێکدا ناوچەکانیان ماوەى دوو ساڵە لە شەڕى داعش دوورکەوتوەتەوە. . لەوبارەیەوە بەلقیس والى، توێژەرى یەکەم و پسپۆر لە کاروبارى عێراق لە ڕێکخراوەکەى بوارى مافى مرۆڤ، ئەوەى ڕاگەیاندووە: "عێراق یاسایەکى دەرکردووە بەوەى سزاى بەکۆمەڵى ئەو خێزانانە دەدات کە ئەندامێکیان لە ڕیزەکانى داعش بوبێت، ئەمەش وایکردووە، زۆربەى ئەو خێزانانەى کە کەسێکى نزیکیان یان ئەندامێکیان لەڕیزى داعشدابووبێت، بترسن لەوەى بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان و وەک زیندانیکراو لە کامپەکان ماونەتەوە". . پاش سەرهەڵدانى داعش، هاوڵاتییەکى زۆرى عێراقی بەتایبەت هاوڵاتیانى ئەو ناوچانەى کە داعش دەستى بەسەرداگرتن ئاوارەى بەشەکانى ترى عێراق بوون، زۆربەیان ڕویان لە هەرێمى کوردستان کرد، بەڵام پاش ڕزگارکردنى ناوچەکانیان هێشتا بەشێکیان لە کامپەکان ماونەتەوە. . .