ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دابەزینی پلەکانی گەرمی و بارانبارین ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەوی شەممە ئاسمانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک پروشکە باران و هەورە بروسکە و زیادبوونى خێرایی با و تۆزێکى سوک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى یەکشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دابەزینەی پلەکانی گەرمی بۆ چەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە شەوانیشدا کەش تا ڕادەیەک فێنک دەبێت.