کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دڵشاد سه‌ید عه‌لی له ناحیەى ڕزگاری سه‌ر به قه‌زای كهلارى ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك هاولاتی كه كاریان فرۆشتنی ئاژه‌ڵه به‌شیوه‌ی نایاسایی چەند شوێنێکیان وەک سەربڕخانە لێکردووە و ئاژەڵى تێدا سەردەبڕن، ئەوەش هاوڵاتیان و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه‌ی له سنوره‌كه نیگه‌رانكردووه. . لە بەدواداچوونێکى ناس کورددا بۆ ئەو پرسە، سروه محەمەد، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ڕزگاری ڕایگەیاند: "له ناحیه‌ی ڕزگاری دوو شوێنی نایاسایی هه‌ن کە شوێنى سەربڕینى ئاژەڵن، یه‌كێكیان مه‌یدانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵانه كه یه‌كه‌مجاره حاڵەتی له‌و شیوه‌یه تۆمار بكرێت، شوێنی دووه‌میش ئەو کۆمەڵە دووکانەن کە وەک قەسابخانە لە نزیک مه‌یدانی ئاژه‌ڵان داندراوەن". . به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ڕزگاری، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "لیژنه‌مان ناردۆته ئەو شوێنانە و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێپا و كه‌ره‌سته‌كانیاندا گیراوه، ئاگادارمان كردوونەتەوە كه دووباره‌ی بكه‌نه‌وه ئەدرێنە دادگا". . ئیبراهیم زه‌ریف، سه‌رۆكی ڕێکخراوى ژینگه پاریزی گه‌رمیان، به ناس كوردی وت: "سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فەرمییەکان مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵك هه‌یه، چونكه لەده‌ره‌وه‌ی قه‌سابخانه‌كان گۆشته‌كه لەلایه‌ن پزیشكی ڤێته‌رنه‌رییه‌وه پشکنینى بۆ ناکرێت، ئەگەرى هەیە جۆره‌ها نه‌خۆشی ڤایرۆسی و میكرۆبی لە گۆشتەکەدا هەبن". . ئەو چالاکوانەى بوارى ژینگە ئاماژەى بەوشکرد، ڕەنگە جۆری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له ده‌ره‌وه سه‌رده‌بڕدرێن، لاواز و چه‌ق و پیسوپۆخڵبن، دەشڵێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر ئاژەڵەکە نەخۆشیش نەبێت، ئه‌وا پیسی شوینی سهربرینهكه نا ته‌ندروسته و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نابیت ئه‌و گۆشته به‌كاربیت. . .