گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاگاداربن’’

بەوێنە؛ شەحنێکی مۆبایل کارەساتێکی لە میوانخانەیەکدا دروست کرد

2021.05.22 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ شەحنێکی مۆبایل کارەساتێکی لە میوانخانەیەکدا دروست کرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، تیمەکانیان توانیویەتی  25 کەس لە میوانخانەیەکی شارەکەدا ڕزگاربکەن کەبەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو، ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی شەحنێکی مۆبایلەوە بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنداراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە ( 22ی ئایاری 2021) کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە،، " پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە میوانخانەی (مەرجان) لەشەقامی عەباس لە ناوەندی شاری کەربەلا کەوتووەتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانراوە 25 کەس لە میوانانی میوانەخانەکە ڕزگار بکەن دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی تینی ئاگرەکە و دوکەڵەوە لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو".

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "پێنج کەس لە میوانەکان دووچاری هەناسە تەنگی بوونەتەوە و بە پەلە چارەسەریان بۆ کراوە".

 

بەڕیوەبەرایەتییەکە لەڕاگەیەندراوەکەدا هۆکاری سەرەکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەکەی خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوەکردووە، کە هۆکاری ڕووداوەکە بە هۆی شۆرتی شەحنێکی مۆبایلەوە بووە لەژوورێکی میوانخانەکەدا لە نەهۆمی چوارەم.

 

ئەمە یەکەمجار نییە بەهۆی شەحنی مۆبایلەوە ئاگر لە ماڵ و شوێنە جیاوازەکان دەکەوێتەوە، هەربۆیە شارەزایان بەردەوام ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەن شەحنی مۆبایل بەردەوام بە کارەباوە بەجێنەهێڵن.