گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

شێلادزێ؛ منداڵێک لەسەر پشتی ئەسپ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2021.05.22 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
شێلادزێ؛ منداڵێک لەسەر پشتی ئەسپ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ لە گوندێکی ناحیەی شیلادزێ لە دهۆک منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر پشتی ئەسپ گیانی لەدەستدا و وتەبیژی پۆلیسی دهۆکیش دەلێت، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سلێمانی، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (22ی ئایاری 2021) ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بە ناوی (زکری ڕەمەزان یوسف) لە گوندی خاستوو ژوری لە ناحیەی شیلادزێ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر پشتی ئەسپ گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەشی وتووە، "لەلایەن بنکەی پۆلیسی شیلادزێ پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوی گیان لەدەستدانی منداڵەکە کراوەتەوەو تاوەکو زانیاری زیاتر لەبارەی گیان لەدەستدانی ئاشکرا بکرێت".


ڕاشیگەیاندووە، تەرمی منداڵەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.