گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای عێراق: ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی کازمی دەبێت

2021.05.22 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای عێراق: ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی کازمی دەبێت

ناس کورد-

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا ڕەسوڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (22ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، سوپای عێراق سەرپەرشتی ئەو ناوەندانە دەکات و نوێنەری سەرجەم هێزەکانیشی تێدا دەبێت کە تێیدا هەماهەنگی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی هێرش و کردە سەربازییەکان دژی داعش و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەوبارەوە.

 

وتیشی، ئەوەى لە داعش ماوەتەوە شانە نوستووەکانن و بە شێوەیەی مەفرەزەی پێنج پێنج و شەش شەش بە شێوەیەکی نهێنی کار دەکەن، لە ناوچە دورە دەستە وبیابانەکاندا نیشتەجێبوون.

 

ئاشکراشی کرد کە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، 20 چەکداری داعش کوژراون، هاوکات 202 بۆم پوچەڵکراونەتەوە و دەستیش گیراوە بەسەر 963 پارچە چەکدا.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، لەماوەکانى ڕابردوودا هەرێم و فیدراڵ لەسەر پڕکردنەوەى بۆشاییە ئەمنیەکانى نێوانیان ڕێککەوتن کە لیژنەیەکى هەماهەنگکارى بۆ ئەو کارە پێکبهێنرێت و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانیش داواى خێرا جێبەجێىکردنى ڕێککەوتنەکەى کرد.