ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر – دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (هەینی 21ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، " کاتژمێر 6:30 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خێرای ( هەولێر- دهۆک) لە نزیک گوندی دارەبەن پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان هیۆندای ئەکسێنتێکی تایبەت و پیکابێک، بەداخەوە لە ئەنجامی ڕوداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە تیژڕۆیی و بێ ئاگایی و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی بووە لەلایەن شوفێری هیۆندایەکە، ئەوەش وایکردبوو بە هێزێکی زۆرەوە خۆی بکێشێت بەدواوەی پیکابەکە و توشی کۆنتڕۆل لەدەستدان و وەرگەڕانی بکات.
ڤیدیۆی ڕووداوەکە: