گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەگەکان دەبنە هەڕەشە

جۆرێکی نوێی کۆرۆنا ئاشکرا کرا ’’سەرچاوەکەى سەگە’’

2021.05.21 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرێکی نوێی کۆرۆنا ئاشکرا کرا ’’سەرچاوەکەى سەگە’’

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەیەکى نوێ لە مالیزیا جۆرى هەشتەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەریهەڵداوە کە لەسەگەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەیەک کە توێژەرانى مالیزى ئەنجامیانداوە، ئەوە ئاشکرا کراوە، جۆرێکى نوێترى ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت سەرچاوەکەى لەسەگەوە بڵاوبووبێتەوە و هەمان ئەو حاڵەتانەش لەساڵانى نێوان 2017 و 2018 لە چەندین توشبوودا لەنەخۆشخانەکانى ئەو وڵاتەدا کە هەوکردنى توندى سییەکانیان هەبووە ئاشکرا کراوە و توێژەرانیش دەڵێن، گەر بێتو ئەوە بەتەواوەتى بسەلمێت ئەوا جۆرى هەشتەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەریهەڵداوە.

 

توێژەرانى ئامادەکار ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکەیان ئەو ڤایرۆسانەى کە لەڕێگەى ئاژەڵانەوە بڵاودەبنەوە هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستیى گشتى.

 

ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، ئەو نمونانەی کە ژمارەیان 301 نمونە بووە و لەو نەخۆشانە وەرگیراون لەنەخۆشخانەکانى ویلایەتى ساراواکى مالیزیا و هەوکردنى سییەکانیان هەبووە، دەرکەوتووە 8 کەسیان منداڵى خوار تەمەنى 5 ساڵان بوون ئەنجامى پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە و هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون کە لە سەگدا بوونى هەیە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە ڤایرۆسەکە بەمدواییە لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، بەڵام وردەکارییەکەى چۆنیەتى بڵاوبوونەوەى لەنێوان خەڵکیدا ئاشکرا نەکراوە.