ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٨٥ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون و ١٢ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی توشبوون و مردن بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨٢ توشبوو چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٠)
١. پشکنین: (١٠٣٠١ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٧٨٥ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (٨٨٢ چاکبوون)
٤. مردن: (١٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٧٨٨٠١٠ (٦٢٣٥٣٦ هەولێر، ٤٢٢٣٤٣ سلێمانی، ٧٢٧٢٧٧ دهۆك، ١٤٨٥٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٤٤٥١ (٥١٨١٥ هەولێر، ٥١٣٠٦ سلێمانی، ٥٧٦٧٥ دهۆك، ٣٦٥٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٤٨٢٨٩ (٤٦٢٢٥ هەولێر، ٤٤٩٧٢ سلێمانی، ٥٣٨٢٢ دهۆك، ٣٢٧٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٩٥٥ (٤٤٤١ هەولێر، ٤٤٠٥ سلێمانی، ٢٨٧١ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە)
مردن ٤٢٠٧ (١١٤٩ هەولێر، ١٩٢٩ سلێمانی، ٩٨٢ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)