گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بە فەرمی کوژرانی دوو پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

2021.05.21 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمی کوژرانی دوو پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیان لە دەستدانی دوو ئەندامی خۆی لە تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لەگەل هێزەکانی سوپای پاسداران پشتڕاست کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای فەرمادەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە حیزبی دیموکرات (هەینی 21ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەی کە لە شەقامی مەهاباد بۆ بۆکان لەنێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و هێزەکانی ئیران هاتووەتە ئاراوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە پیشمەرگەکان بە ناوی “ئەنوەر نەسیری چیانە” ناسراوە بە (سمکۆ مەحمەل) و ئەوی دیکەش ئەندامێکی ڕێکخستنی نهێنی ئەو حیزبە بووە کە وەکو “پیشمەرگەی شار” ناوی لێنراوە بە ناوی “ سوهراب خەدیری” و هەردووکیان خەڵکی مهاباد بوون.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراون و پێشمەرگەکانی دیکەش شوێنی شەڕەکەیان بەجێهێشتووە.