گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بۆ ئەمریکا: تۆمەتەکان بێ بنەمان

ئەمریکا بە ڤیدیۆیەک ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشەکانى سەر کەشتییەکانى کەنداوى عومان

2019.06.14 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بە ڤیدیۆیەک ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشەکانى سەر کەشتییەکانى کەنداوى عومان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سوپاى ئەمریکا لەڕێى ڤیدیۆییەکەوە ئێران تۆمەتبار دەکات بە تەقاندنەوەى کەشتییە نەوت هەڵگرەکانى دەریاى عومان. . بیڵ ئۆربان، وتەبێژ بەناوى سەرکردایەتى سوپاى ئەمریکا، ڕایگەیاندووە: "کاتژمێر 4:10ى ئێوارە، بەلەمێکى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران لە کەشتى کوکوکا نزیک بووەتەوە، تێبینى ئەوە دەکرێت کە مینێکیان لابردووە کە لەو شوێنە نەتەقیوەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە". . ئەمانەش پاش ئەوە دێن کە ئەمریکا، ئێرانى تۆمەتبار کردووە بە هێرشەکانى سەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکانى دەریاى عومان، کە ئەوەش وا لێکدراوەتەوە، ئێران دەیەوێت کێشە بۆ گواستنەوەى نەوت دروست بکات لە گەروى هورمز. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێران هێرشەکەى سەر گوێزەرەوەکانى نەوتى لە کەنداوى عومان ئەنجامداوە، کە ئەوەش نوێترین هێرشى ئێرانە و دەیەوێت گورزێک لە ئەمریکا بدات". . وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە، کارەکانى ئێران مەترسی بۆ سەر ئاسایشى نێودەوڵەتى دروستدەکات. . https://www.youtube.com/watch?v=voYa9_pcuuo   ئێران چى دەڵێت؟ ئێران لەبەرامبەر گرتە ڤیدیۆییەکەى ئەمریکا و درێژکردنى پەنجەى تۆمەت بۆى، بەوەى ئەو هێرشەکانى سەر ئەو دوو کەشتییەى ئەنجامدابێت، هاتە دەنگ و تۆمەتەکانى ئەمریکاى ڕەتکردەوە. . نوێنەرایەتى ئێران لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوەى ئەمریکا باسى دەکات کە ئێرانى تۆمەتبار کردووە بە ئەو هێرشانەى دوێنێى کەنداوى عومان، هیچ بنەمایەکى نییە و لێدوانەکانى ئەمریکا لەو بارەیەوە ئامانج لێی دروستبوونى "فیتنە"یە. . ئاماژەى بەوشکردووە، جەنگ و تیرۆرى ئەمریکى دەرهەق بە ئێران و هێنانى سەربازێکى زۆرى ئەمریکى بۆ ناوچەکە، هۆکارى گەورەى ناجێگیرى ئاسایشى ناوچەکەن. . لەلایەکى ترەوە عەباس موسەوی، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ئاماژەى بەوەکرد: "ئێران بەرپرسە لە دابینکردنى ئاسایشى گەروى هورمز، چەند دەسێکى شاراوە هەن کە لە بەر بەرژەوەندى خۆیان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو دوو کەشتییە لە کەنداوى عومان". . وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئێران، باسی لەوەشکردووە، کەشتییەکانى ئێران توانیویانە بە خێراترین کات بگەنە لاى دوو کەشتییە نەوت هەڵگرەکە و دەریاوانەکان ڕزگار بکەن، دەشڵێت، تۆمەتەکانى ئەمریکا دوورن لە ڕاستییەوە و بنەمایان نییە. . لاى خۆشییەوە جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە تویتێکیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەوەى ئەمریکا دەیڵێت دژ بە ئێران لەبارەى کەشتییەکانى عەمان، بەشێکن لە دیبلۆماسیەتى تێکدان، کە لەلایەن گروپى "بى" ئەنجام دەدرێت وەک پلانى بى دەستیان بۆ بردووە، کە مەبەستى جۆن بۆڵتنە. https://twitter.com/JZarif/status/1139324666286235648