ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4357 توشبووی نوێ تۆمارکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات، 35 توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی و دهۆکن بە 10 حاڵەت و لە هەولێریش دوو توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4639 توشبووش چاکبوونەتەوە.