گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى فەتح هۆشدارى لە ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان دەدات

2021.05.21 - 15:57
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى فەتح هۆشدارى لە ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان دەدات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی فەتح-ی سەر بەهادی عامری داوای لەحکومەتی فیدراڵ کرد هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم ڕەوانە نەکات تا ئەو کاتەی هەرێم بەشێوەیەکی تەواو پابەندی ئەو دەقانە دەبێت کە لەیاسای بودجە جێگیر کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مونا غرابی، پەرلەمانتاریی هاوپەیمانێتییەکە (21 ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "نابێت بەغدا بەهیچ شێوەیەک باوەڕ بە بەڵێنەکانی بەرپرسانی هەرێم بکات، ئەو بەڵێنانە کەباس لەئامادەبوونی هەرێم دەکات لەڕادەستکردنی نەوت "ستۆک"بوون، دووبارە بوونەوەی سیناریۆکانی پێشووە".

 

وتیشی "حکومەتی فیدراڵ نابێت یەک دینار ڕەوانەی هەرێم بکات ئەگەر هەرێم بەڵێنەکانی خۆی نەباتە سەر و پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکانەوە دووپات نەکاتەوە".

 

غرابی ئەوەشی وتووە "دەبێت هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە دەقەکانی رێککەوتنەکەی ناو پرۆژە یاسای بودجە ، بودجە موڵکی هیچ کەسێک و لایەنێک نییە، بودجە موڵکی هەموو هاوڵاتیانی عێراقە، پارێزگاکە عێراقییە بەرهەمهێنەکانی نەوت مافی ئەوەیان هەیە بەرگریی لەمافەکانیان بکەن".

 

ئەوەشی وتووە "سازان لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیی هاوڵاتیان پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوریی عێراق جێگای قبوڵ نییە، ڕێگە نادەین چیدی پارە و سامانی عێراقییەکان بەهەدەر بدرێت لەبەر خاتری بەرپرسان و سیاسییەکانی هەرێم".   

  

پەرلەمانتارەکەی فەتح ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئێمە دژ بە بەرژەوەندییەکانیی هاوڵاتیانی هەرێم نیین، بەڵام دەبێت بەرپرسانیی هەرێم ئەوە بزانن فریودان و فێڵکردن  بەمەبەستی دزینی سامانیی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوەڕاست و باشوریی عێراق بووە بە ڕابردوو و جارێکی تر دووبارە نابێتەوە".

 

غرابی جەختیلەوەشکردەوە "ماف و شایستە داراییەکانیی هەرێم هاوشان لەسەر ماف شایستە داراییەکانیی  بەغدا و هەموو پابەندە داراییەکان بەدەق لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا جێگیر کراوە، بۆیە هیچ پێویست بەوە ناکات بەرپرسانی هەرێم جارێکی دیکە شاند ڕەوانەی بەغدا بکەن".