ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر لەسەر هێرشکردنە سەر کارمەندێکى هاتووچۆوە لەلایەن ژنێکەوە و بڵاوبوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیى هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاتە دەنگ و رایگەیاند "سزاى توند دەدرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو (21ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، بهههموو شێوهیهک و به پشتبهستن به بنهما یاساییهکان، بهرگری و پشتیوانی له تهواوی ئهفسهر و کارمهندانی پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیس و تێکڕای هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆ و سهرجهم کارمهندان و فهرمانبهرانی فهرمانگهکانی سنووری پارێزگای ههولێر دهکهین.
خۆشناو هۆشدارى ئەوەیدا کە وهک چۆن بهردهوام ئهوان رادهسپێرین لهکاتی ئهرکهکانیان رێز له هاووڵاتیان بگرن و لهخزمهت هاووڵاتیان بن، بهههمانشێوهش ههر کهسێک له ههر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمهندانمان بکات، لێی قبووڵناکرێ و سزای تووند دهدرێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى هێرشکردنە سەر کارمەندێکى هاتووچۆى بەڕێوەبەرایەتییەکە لەلایەن ژنێکەوە، بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە (21ى ئایارى 2021) لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، کارمەندەکەی هاتووچۆ چوە بنکەی پۆلیس وسکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد.
رونیشکراوەتەوە،بابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کەبەندکردنە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە رونکردنەوەکەدا پشتگیرى خۆیان بۆ کارمەندەکە دوپات دەکەنەوە
ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێرەوە.....
لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆبوە، لەیەکتر بڕێک کەئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت، تاکو لایەکەی تر دەڕوات،وەلەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بوە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت وەئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبوە،بۆیە کارمەندەکە پێ ی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێو ئاگات لەشەقام بێت وەلەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت،کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە ،وەهەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە،بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، وەئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات،وەلەبەر ئەوەی ئافرەتە ،کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوەوبەرگری لەخۆی ناکات ،کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە وەدووری دەخەنەوە،وەئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێ ی داوادەکات ،لەپاش ئەو ڕوداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چوە بنکەی پۆلیس وسکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد ،کەبابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆئەو حاڵەتە کەبەندکردنە.
وەئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەمو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی وقسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت
ب هاتووچۆی هەولێر
2021/5/21