گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆیتەرز پلانى نوێى ئێران لەبارەى گروپە چەکدارییەکانى عێراق ئاشکرا دەکات

2021.05.21 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆیتەرز پلانى نوێى ئێران لەبارەى گروپە چەکدارییەکانى عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی ئاشکرایکرد، ئێران ژمارەیەک  گروپی چەکدارایی  بچووکی نوێی لەعێراق دروستکردووە کە ئەندامەکانیی دەستەبژێرن و جێگای متمانەی سوپای پاسدارانیی ئەو وڵاتەن، ئاماژە بەوەشکراوە، دروستکردنی ئەو گروپانە دوای زیادبوونی گومانەکان هاتووە لەگروپە چەکدارییە گەورە تەقلیدییەکان، بەتاییەتی دوای کوشتی قاسم سلێمانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵێی"رویتەرز" (21ی ئایاری 2021) لە ڕاپۆرتێکی ڕوژنامەوانیدا بڵاویکردەوە "ئێران دوای کوشتنى قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، لەسەرەتای ساڵی 2020ی ڕابردووەوە، باوەڕی بەگورپە چەکدارییە شیعییە گەورە تەقلیدییەکان لەعێراق نەماوە و گومانی ئەوەیان لێ دەکات کە ئەوان زانیارییەکانیان دەربارەی جوڵەکانی سلێمانیان دابێت بە ئەمەریکا".

 

راپۆرتەکە باسی لەوە کردووە "ئێران لە ئێستادا چەند گروپێکی بچووکی چەکداریی شیعەکانی لەعێراق دروستکردووە کە زۆربەی ئەندامەکانی دەستەبژێرن و ئەندامانی پێشووی گروپە  تەقلیدیە گەورەکان بوون، بەو پێیەی کە ئەو ئەندامانە کەهەڵبژێردراون  جێگای متمانەن و دڵسۆزن بۆ پرۆژەکانیی ئێران لەناوچەکەدا".

 

ڕۆیتەرز، لەڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێرش وکردە سەربازییەکانی ئەم دواییانە بۆسەر بەرژەوەندییەکانیی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیی لەعێراق کە بەشێکیان بەهاویشتنی موشەک و بەشێکی تریشان بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ئەنجامدراوە، لەلایەن ئەو گروبە نوێیانەوە کراون".

 

راپۆرتەکە باسى لەوەش کردوە "تاران ماوەیەکی زۆرە پەیوەندییەکانیی لەگەڵ گروپە چەکدارییە شیعییە گەورەکان کەمکردووەتەوە وازی لە بانگهێشتکردنی سەرکردەی ئەو گروپانە بۆ ئێران هێناوە".

 

بەرپرسانی ئەمنیی و گروپە چەکدارییەکان لەعێراق  بە ئاژانسە جیهانییەکان ڕاگەیاندووە، "بەلانی کەمەوە 250 چەکدار لە ماوەی چەند مانگێکی ساڵی 2020ی رابردوودا گەشتیان بۆ لوبنان کردووە، ڕاوێژکارانیی  سوپای باسدارانیی ئێران و گروپی چەکداریی حزبوڵڵای لوبنانی راهێنانیان پێکردوون لەسەر چۆنێتی فڕینی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، هاویشتنی موشەک، بۆمب ڕێژکردن و هێرشی پروپاگەندە بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئەو گروپانە لەڕووی تەکتیکییەوە سودێکی زۆریان هەیە، چونکە بەراورد بەگروپە گەورەکان دەتوانرێت بەشێوەیەکی باشتر کۆنترۆڵ بکرێن و ڕێگریی لەوە بکرێت زانیارییەکان لێیان دزە بکاتە دەرەوە، هاوکات دەکرێت کاریگەرتر بن لە بڵاوکردنەوەی نوێترین تەکنەلۆژیا کە ئێران پەرەی پێی داوە بۆ لێدان لە دوژمنەکانیی وەک هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوان".  

 

 ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە"ئەو گروپانە بەشێوەیەکی راستەوخۆ فەرمانەکانیان لە بەرپرسانی سوپای پاسدارانیی ئێرانەوە وەردەگرن و هیچ پەیوەندییەکان بەهیچ لایەنێکی عێراقییەوە نییە".