ناس کورد-
سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی بەئیسرائیل دا سیستمی بەرگریی دژە موشەکی ناسراو بە(چەتری ئاسنین) بۆ نوێ بکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمەریکا (21ی ئایاری 2021) لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتۆن ڕایگەیاند "پاڵپشتی مافی تەواوی ئیسرائیل دەکەین لەبەرگریکردن لەخۆی".
وتیشی "نەتەنیاهۆ ڕێزی بێ پایانی ئاراستەی ئەمەریکا کردووە لە بارەی پێدانی سیستمی بەرگریی موشەکەی کەچەند وڵاتێک تێیدا بەهەماهەنگی دروستیان کردووە کە ئەوەش وایکرد لەماوەی ڕابردوودا ژیانی هەزاران هاوڵاتی ئیسرائیلی لەمەترسی موشەکەکانی حەماس رزگار بکات".
ئێوارەی رۆژی هەینی (7ى ئایاری 2021) گرژی و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری و ئاراستەکردنی مووشەک بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکتر، لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس روویدا.
هاوکات دوێنێ (پێنجشەممە، 20ی ئایاری 2021)،سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "لەسەرەتای دروستبوونی گرژییەکانەوە، حەماس چوار هەزار و 70 موشەکی لەکەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، هاوکات لەو ژمارەیەش 610یان نەگەیشتوونەتە خاکی ئیسرائیل و لەناو غەززە کەوتوونەتە خوارەوە و سیستەمی بەرگریی دژە موشەکیی وڵاتەکەشی 90%ی مووشەکەکانی حەماسی تێک شکاندووە".
بەربەیانی ئەمڕۆش (هەینی) ئاگربەستی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوەش دوای 11 رۆژ لە شەڕوگرژی کە بوو بە هۆی ئەوەی سەدان لە فەلەستییەنییەکان و ئیسرائیلییەکان ببن بە قوربانی.