گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کەمکردنەوەى رێژەى کەمئەندامى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان واژووى وەزیرى ماوە

2019.06.13 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
کەمکردنەوەى رێژەى کەمئەندامى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان واژووى وەزیرى ماوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز وەزارەتی کارو کاروبارى کۆمەڵایەتی هەمواری ڕێنماییەکی تایبەت بە ڕێژەی کەمئەندامى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات و بەگوێرەى ڕێنماییە نوێیەکە ڕێژەی کەمئەندامی لە بەرژوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کەمدەکرێتەوە. . ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019  وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دیوانی وەزارەت بۆ هەمواری ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016 کۆبووەوە و تیایدا ڕێژەی کەمئەندامی، کەمکرایەوە. . عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتى سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ساڵی 2016 کە ئەو ڕێنماییە دەرچوو بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی لای خاوەن پێداوستییە تایبەتەکان، چونکە لە زیانی ئەوان بوو و بەهۆیەوە چەندین خاوەن پێداویستی تایبەت لە مافی خۆی بێبەش دەبوو". . وتیشی، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی دیوانی وەزارەتدا، ئەو ڕێنماییە هەموارکراوەتەوە و هەندێک ڕێژە کەمکراوەتەوە، بۆ نموونە، نابیستی کراوە بە%70، هەروەها نابینا و شەلەل دەماغ کراوون بە %65 کە هەمووی لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. . هاوکات عومەر گوڵپی ئەوەشی ڕوونکردەوە، یەکێکی دیکە لە ڕێنماییە نوێیەکان ئەوەیە، کە پێشترهەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت فەرمانبەربوایە یاخود مووچەی دیکەی هەبوایە، ئەو هاوکارییە مانگانەیەی پێنەدەدرا، بەڵام ئەوەش هەڵوەشایەوە و بەپێی ڕێنمایی نوێ، فەرمانبەریش ئەگەر خاوەن پێداویستی تایبەت بێت مانگانە مووچەی پێدەدرێت. . بەڕێوەبەری گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتى سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ تەنها ڕێنماییەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە و پێویستی بە واژۆی وەزیرە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا کە کابینەی نوێی حکومەت پێکهێندرا، وەزیری نوێ واژۆی بکات و بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. .