گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چۆن دەزانیت ئەو شاحینەیەى بۆ مۆبایلەکەتى دەکڕى ئەسڵە یاخود ساختەیە؟ [وێنە و ڤیدیۆ]

2021.05.21 - 12:45
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن دەزانیت ئەو شاحینەیەى بۆ مۆبایلەکەتى دەکڕى ئەسڵە یاخود ساختەیە؟ [وێنە و ڤیدیۆ]

ناس کورد- 

کۆمپانیا تایبەتمەندەکان دەڵێن، ونکردن و تێکچوونى شاحینەى مۆبایلەکان بەگرفتێکى سەرەکى دادەنرێت، بۆ بەدەستهێنانى شاحینەیەکى ئەسڵى  و دورکەوتنەوە لەشاحینەى ساختە چەند ڕێگایەکى ئاسانیش دادەهێنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەرى روسیا ئەلیەوم (21ى ئایارى 2021) بڵاوى کردەوە، بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەى شاحینەى مۆبایلى ئەسڵى و ساختە لەیەکترى دەتوانرێت لەڕێگەى بەکارهێنانى سیمبولێکى کۆمپانیاکەوە کە لەسەر شاحینەکەیە کۆدێک بەدەستبهێنرێت و بەو ڕێگەیەش زانیارى ورد لەبارەیەوە بەدەست بخرێت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، زیاتر ئەو شتانەى کە یارمەتى ناسینەوەى جۆرە ئەسڵیەکەى شاحینەکە دەدەن سیمبۆل و نیشانەى تایبەتە بە کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکان کە لەسەر بەرهەمەکانیان دایدەنێن لەوانە سیمبۆلى QR یاخود ئەوەى پێیدەوترێت وەڵامدەرەوەى خێرا.

 

 

لەڕێگەى ئەو سیبمۆلەوە QR  دەتوانرێت زانیارى لەسەر بەرهەمهێنان و ئەو کۆمپانیاییەوە بەدەست بخرێت کە دروستى دەکات یاخود بازرگانى پێوە دەکات بەوەش ئەوکاتە  بۆ ئەو کەسەى دەیەوێت بیکڕێت دەردەکەوێت ئەو شاحینەیە ئەسڵەکەیە یاخود فەیک و کۆپیە.

 

بۆ چاودێرى کردنیشى دەتوانرێت ئەپى "QR Code Reader بەکاربهێنریت کە ئەوەش پشت دەبەستێت بە کامێراى مۆبایل بۆ دۆزینەوەى سیمبۆلى  QR  کە لەسەر ئەو ئامێرانە هەیە و دواى سەیرکردنیشى ناونیشانێکى تایبەت بەبەرهەمەکە یاخود ژمارە و کۆدێک بەدەردەکەوێت و ئەو کاتە ئەو ژمارە و سیمبۆلە لەئینتەرنێتدا سێرچى بۆ دەکرێت و زانیارى تەواو لەسەر شاحینەکە دەداتە ئەو کەسەى کە سێرچى بۆ دەکات.