ناس کورد-
ڕێبەرى رەوتى سەدر، پەیامێکى لەبارەى راگەیاندنى ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بڵاوکردەوە و لەو بارەیەوە پیرۆزبایى لە هاووڵاتیانى فەڵەستین کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر (21ى ئایارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک پیرۆزبایى لە فەڵەستینییەکان کرد بەو سەرکەوتنەى کە دژ بە ئیسرائیل بەدەستیانهێناوە و ئاماژەى بەوە کرد کە ئەو سەرکەوتنە ببێتە عیبرەت و پەند بۆ هەمووان.
لەبەشێکى ترى تویتەکەیدا سەدر ئاماژە بە تێکشکانى بتێکى نوێ دەکات کە بە بتى دەوڵەتى شەڕانگێزیى و تیرۆر و زایۆنیزم ناوى دەبات.