گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاریى بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى پێنجوێن

2021.05.21 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى بومەلەرزەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى پێنجوێن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاند،کاتژمێر 7:26خولەکی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بوومەلەرزەیەک بەگوڕی زیاتر لەسێ پلە لەسەر پێوەری ریختەر لە قەزای پێنجوێن ڕوویداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (21ی ئایاری 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "کاتژمێر  7:26 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بوومەلەرزەیەک بەگوڕی زیاتر لە 3:1 پلە لەسەر پێوەری ریختەر لەقەزای پێنجوێن ڕوویداوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بەدووری 18 کیلۆمەترەوە بووە لەسەنتەری قەزاکە و بەقوڵایی هەشت کیلۆمەتر بووە لە ناخی زەویدا".