گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى دەست لەکارکێشانەوەى وەزیرى کارەبا ڕونکردنەوە دەدرێت 

2021.05.21 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى دەست لەکارکێشانەوەى وەزیرى کارەبا ڕونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕەتیکردەوە وەزیرەکەی نییەتی ئەوەی هەبێت دەست لەکاربکێشێتەوە و ڕایگەیاند، وەزیر لەکارەکەی بەردەوامە و ئەو هەواڵانەی کە لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێنەوە دوورن لەڕاستییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کارەبای عێراق (21ی ئایاری 2021)  لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "ماجد مەهدی، وەزیری کارەبا بەردەوامە لەکارەکەی وهیچ نییەتێکی ئەوەی نییە لەداهاتوودا دەستلەکاربکێشێتەوە لەپۆستەکەی".

 

ئاماژە بەوەشکراوە" شاڵاوی چەواشەکاریی وگەوجاندنی هاوڵاتیان لەلایەن هەندێ دەزگای راگەیاندنەوە بەردەوامە کە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەنەوە وشەقام بهەژێنن ودامەزراوە نیشتیمانییەکان و خزمەتگوزارییەکان بکەن بەئامانج".

 

وەزارەتەکە لەڕوونکردنەوەکەدا جەختیلەوەشکردووەتەوە کە وەزیری کارەبا  شانازی بەوەرگرتنی ئەو پۆستەوە دەکات کەئامانج لێی خزمەتکردنی هاونشتیمانیانی عێراقە، ڕۆژانەش بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆژەکان و فەرمانەگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی بەسەردەکاتەوە و کارمەندان و فەرمانبەران هان دەدات زیاتر تواناکانیان بخنە گەڕ لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیانی عێراق".