ناس کورد-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لەڕۆژانی داهاتوودا سەردانیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لەگەڵ هەردوو هاوتا ئیسرائیلییەکەی و فەلەستینییەکەی کۆدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (21ی ئایاری 2021) لە تویتێکدا نووسیویەتی "لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ناوچەکە دەکەم، دەمەوێت چاوم بە هەردوو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و فەلەستین و بەرپرسە هەرێمایەتییەکانی ناوچەکە بکەوێت".
I spoke with @IsraelMFA @Gabi_Ashkenazi today and welcomed his confirmation that the parties had agreed to a ceasefire, mediated by Egypt.
— Secretary Antony Blinken (@SecBlinken) May 21, 2021
هاوکات نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوی ئەمەریکا بڵاویکردەوە "بلینکن و هاوتا ئیسرائیلییەکەی گابی ئەشکنیازی، پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامداوە و ئەشکنیازی پێشوازی لە سەردانەکەى بلینکن کردووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) کاتژمێر 2:00 ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای بەردەوامبوونی گرژییەکانیی نێوانیان بۆ ماوەی11 ڕۆژ کەتێیدا سەدان هاوڵاتی فەلەستینی و ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون.