گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى گۆڕان قاچاخچێتى غاز لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات

2021.05.21 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى گۆڕان قاچاخچێتى غاز لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان پڕۆسەى قاچاخچێتى غاز لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاگادارکراونەتەوە لە دەستگیرکردنى سەرجەمى قاچاخچێکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان (21ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد ،چه‌ند ڕۆژێكه‌ زانیاریمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، غازی كه‌ركوك به‌ قاچاخ ده‌برێته‌ ھه‌ولێر و له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و باخێك به‌ نایاسایی ده‌فرۆشرێت و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، دوای به‌دواداچون و دڵنیابونه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كان، په‌یوه‌ندیمانكرد به‌ پارێزگاری ھه‌ولێر و لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار.

 

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان رونیکردەوە، پارێزگاری هه‌ولێر پێی ڕاگه‌یاندین سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیركراون و  ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه.

 

دابان محەمەد سەبارەت بەشوێنى مامەڵەکردن پێیەوە وتى "یه‌كێكیان له‌ كۆگایه‌ك بو له‌ باخێكی سه‌ر ڕێگه‌ی گوێر له‌ گوندی قیره‌تاغ، دوه‌میشیان له‌ كۆگایه‌ك بو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌خمور له‌ مامزاوا.

 

پێشتر نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر (پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوت چەند حاڵەتێکی هێنانی غاز لە کەرکوکەوە بە `قاچاخ بۆ هەولێر هەیە، بەڵام ئەو کارە ڕێگەپێنەدراوە هەربۆیە دەستمان بە بەدواداچوون کرد لەوبارەیەوە."  

  

وتیشی، "لەدوای بەدواداچوونەکانمان چوار حاڵەتمان ئاشکراکرد کە غازیان بە تانکەر لە کەرکوکەوە دەهێنا بۆ هەولێر و بە نایاسایی دەیانفرۆشت و دەستمان بەسەر تانکەرەکاندا گرت و دوو کەسیش دەستگیرکران و درانە دادگا."  

  

لەبارەی ناسنامەی کەسەکانەوە قائیمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، " نازانین سەربەخۆ کارەکەیان کردووە یاخود خەڵکی دیکەیان لەگەڵدا بووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەردەوامە و دواتر وردەکارییەکانمان بۆ دەردەکەوێت."  

  

نەبەز عەبدولحەمید ڕوونیشیکردەوە، "هاوردەکردنی غاز بەپێی یاسا ڕێکخراوە و لایەنی بەگوێرەی گرێبەست ئەنجامدەدرێت، نەک بەوشێوەیە بە سەربەخ، چونکە ئەوە مەترسیدارە هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ هاووڵاتیانیش، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە هەر جێگایەک گومانیان هەبوو ئاگادارمان بکەنەوە."