ناس کورد-
ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى ئیسرائیل بڕیارى راگرتنى هێرشەکانى وڵاتەکەى بۆ سەر غەزە بە زۆرینەى دەنگ پەسەندکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کەناڵى 12 ى ئیسرائیلى، ئاگربەستەکە بەهەماهەنگى بووە لەگەڵ میسر و لەکاتژمێر دووى بەرەبەیانى هەینى دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەرپرسێکى ئیسرائیلى لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، بنەماى ئاگربەست پەیوەستە بە پابەندبوونى لایەنى بەرانبەر.
لاى خۆیەوە، بەرپرسێکى بزوتنەوەى حەماس بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاند، کاتژمێر دووى بەرەبەیان ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.