گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەرى ڤاکسینى کۆرۆنا لەسەر تواناى سێکسى و پیتاندن یەکلایی کرایەوە

2021.05.20 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەرى ڤاکسینى کۆرۆنا لەسەر تواناى سێکسى و پیتاندن یەکلایی کرایەوە

ناس کورد-

 

شارەزایان پرسی کاریگەرى ڤاکسینى کۆرۆنایان لەسەر تواناى سێکسى و پیتاندن یەکلایی کردەوە و دەڵێن هیچ کاریگەییەکى لەسەر مرۆڤ نییە لەو رووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەى ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت دەربارەى کاریگەرى ڤاکسینەکانى پەتاى کۆرۆنا لەسەر لاوازى سێکسى بڵاوکرایەوە و گوایە دەبێتە هۆى لەدەستدانى تواناى منداڵ بوون، بەهۆى ئەوەشەوە دایک و باوکان ترسیان لە کوتانى منداڵەکانیان هەبوو.

 

ماڵپەڕى  ABC News لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، شارەزایان تەندروستى جەختلەوەدەکەنەوە کە ڤاکسینەکانى وەک فایزەر، مۆدێرنا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، کاریگەرییان نییە لەسەر تەمەنى پێگەیشتنى منداڵان و لاوازى سێکسى و نەتوانینى نەوە خستنەوە، هەروەها کاریگەرى لەسەر پیاوان و ژنانیش نییە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، ئەو ڤاکسینانەى کۆرۆنا کە وەک هەر ڤاکسینێکى تر پشت بە ترشى ناوەکى نێردەر mRNA دەبەستن، ئامانج لێیان هاوکاریکردنى جەستەیە لە دروستکردنى بەرگرى دژى ڤایرۆسەکان، ئەو تەکنیکەش بەشیوەیەک کە پشت بە ڤایرۆسى مردوو یاخود لەکارخراو نابەستێت، بەڵکو نێرەرێک دەخەنە خانەکانەوە کە وایان لێدەکات دژە تەنى ڤایرۆسە نوێیەکان دروست بکەن و ئەوانەش کاتێک جەستە تووشى ڤایرۆسەکە بوو بەرگرى دەکەن.

 

زانایان باس لەوەدەکەن، ئەو ڤاکسینانە دەستوەردان لە ترشى ناوەکى ناکەن چونکە ترشى ناوەکى لە ناوچەیەکى تایبەتە و پارێزراوە و ناواخنى خانەکانە و بەهیچ شیوەیەک لە mRNA نزيك نابێتەوە، ئەوەش واتاى ئەوەیە وەک سەرجەم ڤاکسینەکانى ترى تایبەت بە منداڵان، ڤاکسینەکانى کۆرۆناش دەستوەردان لە تەمەنى پێگەیشتن و داهاتووى تواناى سێکسى ناکەن.

 

لاى خۆیەوە ستایسى دى لین پزیشکى نەخۆشییەکانى ژنان ئاماژەى بەوەداوە، ئەو تانانە کێشەى ماوە درێژ دروست ناکەن، وەک نەخۆشییەکانى سیستمى بەرگرى خۆیى یاخود کاریگەرى لەسەر تواناى منداڵ خستنەوە و دووگیان بوون.

 

لاى خۆشیەوە دکتۆر پیتەر هۆتیز مامۆستاى پزیشکى منداڵان و زانستى ڤایرۆسەکان جەختیلەوەکردووەتەوە، هیچ هۆکارێکى بایەلۆجى نییە بۆ ئەوەى کە mRNA کێشە لەگەڵ ترسى ناوەکى دروست بکات سەبارەت بە گەشەى منداڵانى تازە پێگەیشتوو.