گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دیارییکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بەدەنگدانی نهێنی دەبێت

سەركردایەتییەكی یەكێتی بۆ ناس كورد: لەبارەی دابەشكردنی وەزارەتەكان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەكەین

2019.03.10 - 09:26
سەركردایەتییەكی یەكێتی بۆ ناس كورد: لەبارەی دابەشكردنی وەزارەتەكان لەگەڵ پارتی گفتوگۆ دەكەین

 

 

ناس كورد-شۆڕش محەمەد

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت, چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببێتەوە‌، بەڵام هێشتا دیارنییە کۆبوونەوەکە لە چ ڕۆژێکدا دەبێت.

 

نەرمین عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند"بەهۆی ئەوەی كە نیازێك هەیە بۆ ئەوەی بەزوویی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆببێتەوە‌و كاندیدی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە".

 

بەوتەی نەرمین عوسمان، لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی،كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە هەریەك لە (بێگەرد تاڵەبانی‌و رێواز فایەق) خۆیان بۆی كاندیدكردووە، بەشێوەی دەنگدانی نهێنی یەكلایی دەكرێتەوە.

 

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی بەدووریزانی لەكۆبوونەوەكەدا پرسی جێگری سەرۆكی حكومەت بخرێتە بەرباس‌و وتی "لەو بڕوایەدانیم ئەو پرسە باس بكرێت چونكە هەر لەسەرەتاوە قوباد تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە كاندید كراوە‌و تائێستاش هیچ كاندیدێكی دیكە بۆ ئەو پۆستە نییە".

 

بەدوریشینەزانی لەكاتی باسكردنی ئەو پۆستەدا خەڵكی دیكە هەبێت خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات.

 

نەرمین عوسمان رەتیكردەوە لەنێو یەكێتی پێشنیاری ئەوە كرابێت كەلەكاتی دەرنەچوونی هەر یەكێك لەو دوو كاندیدەی كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كردووە، بكرێنە وەزیر لەكابینەی نوێی حكومەتدا‌و وتی "هیچ پێشنیارێكی وا نەكراوە‌و دوورە لەراستیەوە".

 

ئەو جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەبارەی پۆستی وەزارەتەكانی حكومەتی نوێی هەرێم هێشتا لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆیان نەكردووە‌و ئەو وەزارەتانە یەكلایی نەكراونەتەوە كە لەكابینەی نوێی حكومەتدا بەر یەكێتی دەكەوێت.