ناس کورد-
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، هۆکارى تۆمەتبارکردنى جوڵانەوەکەى لەلایەن یەکێتییەوە بەوەى هاوپەیمانیان لەگەڵ حزبێکى دیکە کردووە ئەوەیە یەکێتى داواى هاوپەیمانى لێکردوون و ئەوان رەتیانکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان لەوەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى دەنگۆى هاوپەیمانیان لەگەڵ پارتى و بڵاوکردنەوەى لە میدیاى یەکێتیدا وتى "یەکێتى خەڵکى نارد بۆ لامان بۆ هاوپەیمانى یان هەماهەنگى، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە و وتمان هیچ شتێکى ژێر بەژێر ناکەین".
وتیشى رەنگە ئەوە هۆکارى ئەو "پروپاگەندانە" بێت کە یەکێتى بڵاویدەکاتەوە.
پێشتر میدیای یەکێتی بڵاویکردبووەوە، ’هەماهەنگی ورد’’ لەنێوان پارتی و نەوەى نوێ هەیە" بۆ جوڵاندنی پرسی دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید، دواى ئەوەى یەکێتى و گۆڕان هاوپەیمانیان کردووە.