گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوێترین لێدوانی حکومەتی هەرێم لەبارەی پابەندبوون بە یاسای بودجە و گەڕانەوە بۆ بەغدا

2021.05.20 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین لێدوانی حکومەتی هەرێم لەبارەی پابەندبوون بە یاسای بودجە و گەڕانەوە بۆ بەغدا

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتی هەرێم ئامادەبوونی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و ڕاشیگەیاند، بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشە‌ممە،‌ قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت، " لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە‌بارە‌ی بارودۆخی ئێستاى عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەربارى تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر هەبێت لەنێوانیاندا."

 

ئەوەش هاتووە، جێگرى سەرۆکى حکومەتی هەرێم ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕى بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و راشیگەیاند، "بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سە‌بارە‌ت بە‌ ھە‌ڵبژاردنە‌كانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە‌ دە‌بێت پرۆسەیەکی ھە‌ڵبژاردنی بێگە‌رد بەرێوەبچێت و نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.

 

لە ‌بارە‌ی چاكسازییە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم، جێگری سە‌رۆكی حکومەت ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، "بەردە‌وامن لە‌ ئە‌نجامدانی چاكسازی لە‌سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كان و جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ پێویستە‌ كۆمە‌ڵگەی نێودە‌وڵە‌تی ھاوكاری ھە‌رێمی کوردستان بکات بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر رێچكە‌ی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییە‌كان و بەرجەستەکردنی بە‌ھاكانی دیموكراسی بێت."