ناس کورد-
پارێزەرانى دۆسیەى سزادراوانى بادینان هیوایان بۆ گەڕاوەتەوە بۆ پێداچونەوە بە سزاکە و ئەگەرى گۆڕانکاریی لە سزاکە ئاشکرادەکەن، دواى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەچوو، کە تێیدا پارێزەرەکان تانەى تایبەت بە راستکردنەوەى سزاکەیان رادەستى ئەنجومەنى دادوەرى کرد تا بخرێتە بەردەم ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاردان لەسەرى.
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانى سزادراوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند "کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو، ئەمجارە هیوامان زۆرە کە پێداچونەوە بە سزاکە بکرێت".
وتیشى "سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى خۆى بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات و گەرموگوڕییەکى زۆرى پێوە دیاربوو، هەستمان کرد نەرمى نواندنێکى باش هەبێت و چاوەڕواندەکەین گۆڕانکاریی بێتە کایەوە و پێداچونەوە بە سزاکە بکرێت".
پارێزەرەکان لە تانەکەیاندا داوایان کردووە دۆسیەى سزادراوەکان دابخرێت و ئازاد بکرێن، ئەو ماددەیەیان لەسەر هەڵبگرێت کە لەسەرى سزادراون.
بەشدار حەسەن باسى لەوەکرد، یاسا هیچ وادەیەکى دیارینەکردووە بۆ وەڵامدانەوەى تانەکەیان، بەڵام چاوەڕوانى ئەنجامى "دڵخۆشکەر" دەکەن.
کۆبوونەوەى پارێزەرانى دۆسیەى سزادراوانى بادینان و ئەنجومەنى دادوەرى، یەکەم کۆبوونەوەى لەو شێوەیەیە لەسەرەتاى کەیسەکەوە تا ئێستا کە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان (20ی ئایاری 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه لائیحه‌یه‌كی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان (لائحه التصحیح القرار التمییزی) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد‌و داوایان كرد به پێی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌رگرتنی لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه له پارێزه‌ران وتی، "ئه‌و لائیحه‌یه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه به پێی رێكار‌و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم داوایكرد پارێزه‌ران كه به (دادوه‌ریی وه‌ستاو يان قضاء الواقف) ناسراون، رۆڵی خۆیان بگێڕن له كاركردنی پیشه‌ییانه‌و لە چوارچێوەی یاساكان، به شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان بپارێزرێت و تێكه‌ڵ به بابه‌ته سیاسیه‌كان نه‌كرێن و له راگه‌یاندنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكرێت.