ناس کورد-
ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، پێکهێنانى لیستى هاوبەش لەگەڵ گۆڕان و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکە دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنەکە دواى کۆبوونەوەى بەسەرۆکایەتى هاوسەرۆکانى یەکێتى لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە "بەستنى ھاوپەیمانی و لێکتێگەیشتن لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکە بۆ هەڵبژاردن دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی و یەک ڕیزی کوردستانی کە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دیموکراسی زۆر پێویستن".
سەرکردایەتى یەکێتى هەروەها جەختیکردووەتەوە لەەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکراوە و دەبێتەی مایەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
لەبارەى ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و کەرکوک و خانەقین، ئەنجومەنەکە پێیوایە باشترین ڕێووشوێنی دابینکردنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکان لەو ناوچانە بە سەرخستنی ژیرانەی بەرنامەی ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و ھێزە ئەمنییەکان دەبێت.