گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دانپێدانانەکانى کەربولى هەراى ناوەتەوە: چەندین بەڕێوەبەرى گشتى دەستگیر کران

2021.05.20 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
دانپێدانانەکانى کەربولى هەراى ناوەتەوە: چەندین بەڕێوەبەرى گشتى دەستگیر کران

ناس کورد- 

دانپێدانانەکانى جەمال کەربولى، سەرۆکى حزبى "الحل" کە لەماوەى ڕابردوودا دەستگیر کرا، هەڵایەکى گەورەى دروست کردووە و دانیناوە بە تۆمەتبارکردنى چەندین کەسایەتى بە گەندەڵ، لەوانەش 8 بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى پیشەسازى و کانزاکان، کە دەستگیر کراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى "المدى" کە پێنجشەممە (20ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، مەلەفەکانى لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى حکومى کە لەماوەى ڕابردوودا کرانەوە بە "بەهێز و گەرم" ناودەبرین، چونکە دەبنە هۆى خستنى چەندین کەسایەتى باڵادەست و کاریگەر، پێشبینى ئەوەش دەکرێت دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردنیان هەرایەکى گەورە دروست بکات.

 

ئەوەش هاتووە، لە پێشەوەى مەلەفەکان ئەوانەن کە تایبەتن بە وەزارەتى دارایى و بانکى ناوەندى و پرۆسەکانى سپیکردنەوە و بردنە دەرەوەى پارە، هەروەها مەلەفى گەندەڵییەکانى وەزارەتى تەندروستى و ئاڵنگارییەکانى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى و سوتانى نەخۆشخانەى "ئیبن خەتیب".

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، لە چوارچێوەى هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى نوسراوێک ئاڕاستەى پەرلەمان دەکات بۆ هەڵگرتنى پاڕێزبەندى لەسەر 3 بۆ 8 پەرلەمانتار کە تۆمەتبارن بە گەندەڵى دارایى و ئیداریى.

 

لاى خۆیەوە ڕەحیم عەبودى ئەندامى دەستەى گشتى تەیارى حیکمە باسى لەوەکردووە، دواى دەستگیرکردنى جەمال کەربولى لەلایەن لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى حکومى، دانپێدانانەکانى بوونە هۆى دەستگیرکردن 8 بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى پیشەسازى و کانزکان، تائێستاش لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ بەها جورانى و جەمال کەربولى بەردەوامن.

 

دواى دەستگیرکردنى بەها جورانى لەلایەن لیژنەى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى حکومى، بەهۆى دانپێدانانەکانییەوە جەمال کەربولى و "لوئەى و ئەحمەدى" براى دەستگیر کران.

 

ئەندامەکەى دەستەى گشتى تەیارى حیکمە ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، دانپێدانانەکان بوونەتە هۆى دەرکردنى پەڕاوى دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرس، لەماوەیەکى نزیکیشیدا فەرمانى دەستگیر کردن بۆ ژمارەیەک ڕاوێژکار لە چەندین کەرتى حکومەتى دەردەکرێن، کە تۆمەتبارن بە ناردنى زانیارى بۆ گەندەڵکاران، ژمارەیەک وەکیل وەزیریش دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوەکان دەستگیر دەکرێن، ئەو مەلەفانەى لاى لیژنەکەیە "بەهێز و گەرمن"، جۆرێک لە هەرا دروست دەکەن وەک ئەوەى لەکاتى دەستگیرکردنى کەربولى روویدا.

 

بڕیاربوو لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى حکومى کە ڕاسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە مەلەفە تایبەت و گەورەکانى گەندەڵى، ناوى ئەوانە ئاشکرا بکەن کە تێوەگلاون لە دزى و سپیکردنەوەى پارە، لەنێویاندا وەزیرەکانى پێشوو و ئێستا و وەکیل وەزیرەکان و سەرۆکى دەستەکان، پێشبینى ئەوەش دەکرێت دانپێدانانەکانى کەربولى ببێتە هۆى خستنى چەندین کەسایەتى سیاسى دەسەڵاتدار.