گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى ’’توند و راشکاو’’

سی ئێن ئێن: ئارامى بایدن بەرانبەر ناتەنیاهۆ بەرەو کۆتایی دەچێت

2021.05.20 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
سی ئێن ئێن: ئارامى بایدن بەرانبەر ناتەنیاهۆ بەرەو کۆتایی دەچێت

ناس کورد-

 

کەناڵێکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، ئارامى جۆ بایدن بەرەو کۆتایی دەڕوات بەرانبەر بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، دواى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوانیان، کە تێیدا جەخت لەئاگربەست کرایەوە لە غەزە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى کەناڵى "سی ئێن ئێن" ى ئەمریکى، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کە دوێنێ ئەنجامدرا "زۆر راشکاو" بووە، لەهەر پەیوەندییەکى پێشوو لەو کاتەوە کە بایدن پۆستەکەى وەرگرتووە، ئەوەش بەپێی وتەى بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا.

 

وتیشى بایدن کە چەند دەیەیەکە لەگەڵ ناتانیاهۆ کاردەکات پاشەکەشە ناکات.

 

چەند سەرچاوەیەکى دیکە بە کەناڵەکەیان وتووە، بایدن دەیەوێت ناتەنیاهۆ هۆشدارییە توندەکەى وەربگرێت و چەند رۆژێک ئارام دەگرێت بۆ گەیاندنى پەیامەکەى و نیگەرانە لە پشتگوێخستنى داواکان بۆ وەستانى گرژییەکان، ئەو سیناریۆیەش ئێستا دەستیپێکردووە.

 

بەرپرسێکى دیکەى ئاگادار لەو پرسە دەڵێت، نیگەرانى بایدن لە زیادبوندایە لەو بارەیەوە بۆیە بە زمانێکى توند و راشکاو قسەى لەگەڵ ناتەنیاهۆ کردووە، ئەویش لە وەڵامدا هیچ بەڵێنێکى دیاریکراوى پێنەداوە بۆ کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان.

 

بەوتەى بەرپرسان، بایدن بەوریاییەوە مامەڵە دەکات بۆ فشارکردنى ئاشکرا لەناتەنیاهۆ، چونکە پێیوایە ئەو تەکتیکە ئەنجامى پێچەوانەى دەبێت. بەڵام لێدوانەکانى چەند رۆژى رابردووى ناتەنیاهۆ بۆ پلاندانان بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر غەزە ئارامى بایدنى نەهێشتووە.

 

بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا دەڵێت، کارکردن بەردەوامە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانى ئیسرائیل و ناکۆکى هەیە لەسەر کاتەکەى، بەڵام کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنى.