گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەتاى کۆرۆنا ’’سەمیر غانم’’ یشى برد

2021.05.20 - 18:53
App store icon Play store icon Play store icon
پەتاى کۆرۆنا ’’سەمیر غانم’’ یشى برد

ناس کورد-

 

سەمیر غانم ئەکتەرى دیارى میسرى کۆچى دوایى کرد، دواى ماوەیە لە توشبوونى بە پەتاى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى میسر (20ى ئایارى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، سەمیر غانم، ئەکتەرى ناودارى میسرى لە تەمەنى 84 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى قاهیرەى پایتەخت کۆچى دوایى کردووە.

 

لەماوەى ڕابردوودا ئەو ئەکتەرە تووشى پەتاى کۆرۆنا بوو، بەهۆى تێکچوونى بارودۆخى تەندروستییەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کرابوو.

 

لاى خۆیەوە ئەحمەد ئیبیارى، نوسەر و دەرهێنەرى میسرى هەواڵەکەى پشتڕاست کردووەتەوە و لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى، خودات لەگەڵ ئەى سەمیر.

 

سەمیر غانم سەرەڕاى توشبوونى بە پەتاى کۆرۆنا و تێکچوونى تەندروستى، بەدەست کێشەى گورچیلەکانیشیەوە دەیناڵاند.

 

سەمیر غانم لەساڵى 1937 لەدایک بووە و بە ئەکتەرێکى کۆمیدیاى سەرکەوتوو ناسرابوو، لە ژیانى هونەرییدا چەندین کارى سەرکەوتوویى لە شانۆ و فیلم هەیە و بە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانى شانۆى میسرى دەناسرێت.