گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکۆشکى سەلام نوێنەرى پاپا و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە 

ساڵى ئایندە پاپاى ڤاتیکان سەردانى عێراق دەکات

2019.06.13 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵى ئایندە پاپاى ڤاتیکان سەردانى عێراق دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - بڕیارە ساڵى داهاتوو پاپاى ڤاتیکان سەردانى عێراق بکات، ئەمڕۆش نوێنەرى پاپاى ڤاتیکان سەردانى سەرۆککۆمارى عێراقى کرد. . سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە،به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، له‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیکرد لە پاتریاركی بابلی كلدان، كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكوی یه‌كه‌م، دەڵێت:"سەرۆککۆمار ئەو پەیامەى گەیاندووە سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق گرنگییه‌كی مێژوویی خۆی هه‌یه‌". . بەگوێرەى ڕاگەنراوەکە، لەو سەردانەدا ‌ باس لە ئاماده‌كارییه‌ پێویسته‌كان کراوە بۆ پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی بارودۆخی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە بەرهەم ساڵح خۆشحاڵی خۆی دەربڕی به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كەی پاپا فره‌نسیس بۆ  سەردانیکردنی عێراق لە ساڵی ئاینده‌. . پێشتر ناس کورد لە ڕاپۆرتێکدا، لەزارى مەسیحیەکانەوە ئەوەى ئاشکرا کرد، دۆخى مەسیحیەکانى عێراق بەجۆرێک خراپ بووە کە بەرەو لەناوچوون دەچن، بەگوێرەى پێشبینیەکان 80% ڕێژەیان کەمیکردووە، ئەوەش پاش ئەوەهات نوێنەرى مەسحیەکانى هەرێمى کوردستان لەبەردەم گەورە پیاوانى ئاینى مەسیحى لە (لەندەن) وتارێکى خوێندەوە و بەڕوونى، وتى: "مەسیحیەکان لەعێراق بەرەو لەناوچوون دەچن". .