گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێژەى مردن زیاترە لە 50%’’

’’شەویلگە و چاویان دەردەهێنرێت’’...پەتایەکى مەترسیدار بەرۆکى توشبووانى کۆرۆنا دەگرێت

2021.05.20 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’شەویلگە و چاویان دەردەهێنرێت’’...پەتایەکى مەترسیدار بەرۆکى توشبووانى کۆرۆنا دەگرێت

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى هندستان بڵاوبوونەوەى پەتایەکى کوشندەى تریان راگەیاند کە توشى بەشێکى زۆر لە توشبووانى کۆرۆنا بووە و ڕێژەى مردنى گەیاندووەتە ئاستێکى بەرز و هۆکارەکەشى بۆ چارەسەرێکى کۆرۆنا دەگەڕێنرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەسەڵاتدارانى هیندستان (20ى ئایارى 2021) ئاماژەیان بەوەکردووە، پەتاى "کەڕووى ڕەشى کوشندە" لە چەند ناوچەیەکى ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە و لیژنەیەک لە نەخۆشخانەکانى نیو دەلهى پایتەخت پێکهێنراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.

 

لەئێستادا هەزارەها کەس تووشى پەتاى "کەڕووى بۆگەن" بوون کە بە "کەڕووى ڕەش" ناسراوە و لە بارودۆخى ئاساییدا زۆر دەگمەنە، پزیشکان باس لەوەدەکەن چارەسەرێک کە پێى دەوتریت "ستیرۆید" و بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت هۆکارى بڵاوبوونەوەى "کەڕووى ڕەش"ە و لە ئێستادا مەترسى لەسەر توشبووانى کۆرۆنا دروست کردووە.

 

بەپێى زانیارییەکان، پەتاکە لە ماوەى چەند ڕۆژێکدا دەبێتە هۆى گیانلەدەستدانى زیاتر لە 50%ى توشبووان، هەندێک جار بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى زیاترى بە جەستەدا پزیشکانى نەشتەرگەر هەردوو چاو و شەویلگەى سەرەوەى نەخۆشەکە دەردەهێنن.

 

لاى خۆیەوە ئارڤیند کیجریوال سەرۆک وەزیرانى هیندستان ئاماژەى بەوەداوە، لە 3 نەخۆشخانە بەشى تایبەت بە پەتاکەى دروست دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەى زیاترى توشبووان، بەڵێنیشیدا کە توشبووان دەرمان و چارەسەرى پێویستیان بۆ دابین بکرێت، کە ئێستا سیستمى تەندروستى هندستان بەدەست کەمى دەرمان و چارەسەرەوە دەناڵێنێت، بەهۆى ئەو پەستانە زۆرى کۆرۆنا دروستى کردووە.

 

لەئێستادا زیاتر لە 200 نەخۆشى پەتاى "کەڕووى ڕەش" لە نەخۆشخانەکانى نیودەلهین و دەیان کەسى تر سەرەیان بەستووە بۆ گرتنى قەرەوێڵە، هەردوو ولایەتى "ڕاجستان" و "تیلانگانا" بەدەست پەتاکەوە دەناڵێنن و تێیاندا بڵاوبووەتەوە، هەروەها ولایەتى "ماهاراشترا" بە تەنها خۆى توشبوونى زیاتر لە 2000 کەسى ڕاگەیاندووە.

 

پەتاى "کەڕووى ڕەش" بەهۆى چەند بوونەوەرێکەوە دروست دەبێت کە پێیان دەوترێت Mucorales  کە لە ڕێگەى هەناسەدان و پێستەوە دەتوانن بچنە جەستەى مرۆڤەوە، بەشێوەیەکى سروشتى لە خۆڵ و ماددەى ئۆرگانى شیبووەوەدا هەن، هەرکاتێکیش چووە ناو جەستەوە دەتوانن گیرفانە هەواییەکانى پشتى لوت و ئێسکى کوڵمەکان نێوان چاوەکان و ددانەکان تووش بکەن.

 

پزیشکان باس لەوەدەکەن، بەهۆى زۆرى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و پەلەکردن و زۆر بەکارهێنانى "ستیرۆید"ەکان پەتاکە بڵاوبووەتەوە، ئەوانەشى زیاتر مەترسى توشبوونیان هەیە، ئەو توشبووانەى کۆرۆنان کە نەخۆشى شەکرە و لاوازى سیستمى بەرگرییان هەیە، ژمارەیەک دەرمانى چارەسەرى توشبووانى کۆرۆناش دەبنە خۆى ڕێگەگرتن لە سیستمى بەرگرى کە شەڕى دژى پەتاکە بکات، وڵاتى هیندستانیش بەرزترین ڕێژەى نەخۆشى شەکرەى تێدایە لە جیهاندا.