گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم پێشنیازەت پێچۆنە؟

داوای دانانی کۆمەڵێک مەرج بۆ ڕۆژنامەنوس و دەزگا میدیاییەکان دەکرێت

2021.05.20 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
داوای دانانی کۆمەڵێک مەرج بۆ ڕۆژنامەنوس و دەزگا میدیاییەکان دەکرێت

ناس کورد-

مامۆستایانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی پەیامێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای ڕۆژنامەنوسان کرد و داوای دانانی کۆمەڵێک مەرج دەکەن بۆ ڕۆژنامەنوسان و دەزگا میدیاییەکان لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، " پێویستە ڕاهێنان‌ و كردنەوەی خولی تایبەت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردنی رۆژنامەنوسان لەگەڵ ڕوداو ‌و كارەسات ‌و قوربانییەكان، بكرێتە مەرج بەسەر هەموو كەناڵ ‌و دامەزراوەیەكی راگەیاندندا.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

 

بەڕێزان/

 

وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان

 

سەبارەت بە رووداوی خۆسوتاندنی گەنجێكی پەنابەری رۆژهەڵاتـی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر، كە بووە جێی رەخنە‌و ناڕەزایەتی چین‌و توێژە جیاجیاكان لەسەر شێوازی مامەڵە‌و روماڵكردنی رووداوەكە لەلایەن رۆژنامەنوسان‌و راگەیاندكارانی چەند كەناڵێكی راگەیاندن.

 

ئێمە لە بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم بەشی ئەكادیمی لەبواری راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، بە ئەركی سەرشانمانی دەزانین كە هەڵوێست‌و قسەی خۆمان لەوبارەیەوە رابگەیەنین، بەو هیوایەی جێی خۆی بگرێ‌‌و كاری لەسەر بكرێ‌.

 

بەڕێزان.. ئەوەی لەشێوازی مامەڵەی ئەو راگەیاندكارانەدا دەبینرێت، لە وەرگرتنی لێدوان لەو گەنجە بەر لە خۆسوتاندن‌و وێنەگرتنی دوای خۆ سوتاندنەكە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ هەوڵێك بۆ رزگاركردن‌و پاراستنی بدەن، بەزاندنی سنورە پیشەییەكانە‌و دوورە لە بەرپرسیارێتیە ئێتیكی‌و یاساییەكانی كاری رۆژنامەوانیی، كە لە خوێندنی ئەكادیمی و راگەیاندن، گرنگیەكی تایبەتی پێدەدرێت‌و خوێندكارانی لەسەر رادەهێنرێت.

 

بەڕێزان... پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا‌و ئامڕازەكانی راگەیاندن‌و سەرهەڵدانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، وایكردووە كە مامەڵەكردنی نا ئێتیكی بەشێك لە رۆژنامەوان‌و كەناڵەكانی راگەیاندن لەگەڵ روداوە هەستیارەكاندا، ببێتە دیاردە، كە ئەوەیش پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستە تاوەكو بنەبڕبكرێت‌و كۆمەڵگە لە خراپ بەكارهێنانی نابەرپرسیارانەی رۆژنامەوانان‌و دەزگاكانی راگەیاندن، بپارێزرێت. هەر لەو پێناوەدا، ئەم چەند پێشنیارە دەخەینەڕوو، كە بریتین لە:

 

1-دانانی دەستوری ئەخلاقی بۆ رێكخستنی رێسای ئەخلاقیانەی كاری رۆژنامەوانیی (پەیماننامەی ئاكاری رۆژنامەوانیی) بكرێتە یەكێك لەكارە پێشینەكان لەسەر ئاستی هەرێم‌و لەسەر ئاستی هەموو دامەزراوەكانی راگەیاندندا.

 

2-راهێنان‌و كردنەوەی خولی تایبەت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردنی رۆژنامەنوسان لەگەڵ روداو‌و كارەسات‌و قوربانیەكان، بكرێتە مەرج بەسەر هەموو كەناڵ‌و دامەزراوەیەكی راگەیاندندا.

 

3-رێكخستنی ۆركشۆپی تایبەت بە بنەما‌و رێسا پیشەیی‌و ئێتیكی‌و یاساییەكانی كاری راگەیاندن لەلایەن كەناڵەكانەوە، بكرێتە مەرج‌و لانی كەم ساڵی یەك جار.

 

لەو سۆنگەیەوە، ئەوەی پێویست بێت لەسەر ئێمە، وەك دامەزاروەی ئەكادیمی‌و زانكۆیی لەبواری پسپۆڕیی راگەیاندن، ئامادەی هەموو هاوكاری‌و بەدەمەوەچونێكین.

 

مامۆستایانی بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی