ناس کورد-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم بڕێك پارەی له‌داهاتى هاتوچۆی سلێمانی بۆ پارێزگاکە تەرخان کرد، ئەوەش بۆ دروستکردنی بلواری ناوەڕاست شەقامەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم 17ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه ئاماژه كراوه، ب"بڕیارماندا به ته‌رخانكردنى بڕى 220 ملیۆن‌و 215 هه‌زارو 360 دینار به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى بلوارى ناوه‌ڕاست بۆ شه‌قامه‌كانى پارێزگاى سلێمانى."
ئەوەش هاتووە، ئه‌و پاره‌یه له‌داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى خەرج دەکرێت.