گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و ئێران درێژ کرایەوە

2021.05.20 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێم و ئێران درێژ کرایەوە

ناس کورد-

ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتەكەی درێژکردەوە. ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیبراهیم زراعی، جێگری پارێزگاری سنە (20ی ئایاری 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا، بڕیاردرا تا ڕۆژی 5ی حوزەیران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران درێژ بکرێتەوە ".

 

لەرۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵەوە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران دراوە و دواتر نوێکراوەتەوە، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت، كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشین، یاخود خوێندکارن.