ناس کورد-
پارێزه‌رانی كه‌یسی زیندانی کراوانی بادینان لائیحه‌یه‌كی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد‌و داوایان كرد به پێی ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان (20ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی كرد له پارێزه‌رانی كه‌یسی سزادراوانی بادینان كه پێش ماوه‌یه‌ك له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر، حوكمدراون.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه لائیحه‌یه‌كی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان (لائحه التصحیح القرار التمییزی) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد‌و داوایان كرد به پێی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت.
ئەوەش باس کراوە، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌رگرتنی لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه له پارێزه‌ران وتی، "ئه‌و لائیحه‌یه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه به پێی رێكار‌و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم داوایكرد پارێزه‌ران كه به (دادوه‌ریی وه‌ستاو يان قضاء الواقف) ناسراون، رۆڵی خۆیان بگێڕن له كاركردنی پیشه‌ییانه‌و لە چوارچێوەی یاساكان، به شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان بپارێزرێت و تێكه‌ڵ به بابه‌ته سیاسیه‌كان نه‌كرێن و له راگه‌یاندنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌ییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكرێت.