ناس کورد-
فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ئاشکرایان کرد، هەفتەى داهاتوو بۆ جێبەجێکردنى مادەیەکى بودجەى گشتى تایبەت بە ئەرک و مافەکانى هەرێم شاندێکى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان میرزا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى (20ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ڕایگەیاند، ئەرکى شاندى حکومەتى هەرێم گفتوگۆى جێبەجێکردنى مادەى 11ى بودجە و چۆنییەتى هەژمارکردنى پشکى هەرێم و هەروەها چۆنیەتى ڕادەستکردنى داهاتەکانى هەرێمە بەفیدراڵ.
هاوکات ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەبەغدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، شاندى هەرێم هەفتەى داهاتوو دەگاتە بەغدا بۆ تاوتوێ کردنى چەند کارێک کەپەیوەندى بەجێبەجێکردنى بودجەوە هەیە.