ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ژمارەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا دەکات و ئەوەشی وت "بۆ ڕیکخستنەوەی ڕاگەیاندنەکان هەوڵ هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەی پێشتر دەزگاکانی ڕاگەیاندن کاریان پێ کردووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (20ی ئایار 2021) لە لێدوانێکدا بۆ (دەنگی ئەمریکا) ئاماژەى بەوە کرد "له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 140 که‌ناڵی تەلەفزیۆنی مۆڵه‌ت پێدراومان هه‌یه به‌سه‌ته‌لایت و به سه‌رتاسه‌ری و بهلۆکاڵیهکان، سه‌باره‌ت به ڕادیۆکانیش نزیکه‌ی 200 ڕادیۆمان هه‌یه و له‌ڕاستیدا ئه‌و که‌ناڵانه هه‌مووی خۆرسک دروست بوون و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکی خستوون، بۆ پێدانی مۆڵەتیش ئێمه ڕێنماییه‌کمان هه‌یه کاری پێده‌که‌ین پێی ده‌ڵێن ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2014 که په‌یوه‌سته به‌بواری ڕێکخستنی فریکوێنسی سپه‌یس، بەڵام لەئێستادا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی ئەو ڕێنماییەن".
باسی لەوەشکرد "ئێمه‌ش وەکو وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم پێمان وانییه ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه پێویست بێت به‌ڵام ناشکرێت ئێمه ڕێگه له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی کاری ڕاگه‌یاندن بگرین له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی مه‌رج به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی که پێویستن بۆ مۆڵه‌تدان ناڵێم قورس سه‌یری بکه‌ین به‌ڵام کۆمه‌ڵێک بنه‌مای باش داده‌نێین بۆئه‌وه‌ی کاری مۆڵه‌تدان به‌فلته‌رێکی باشتردا بڕوات وه‌ک له‌وه‌ی ئێستا که‌هه‌یه".
شیروان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد لە هەوڵی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەکن بۆ بابه‌تی سۆشیال میدیا و بابه‌تی مۆڵه‌تی کاری ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی باشتر به‌پێی ڕێنمایی ڕێکی بخه‌ینه‌وه به‌گشتی هەموو پەیج و وێب سایتەکانیش بگرێتەوە".