ناس کورد-
ژماره‌یه‌ك فێنككه‌ره‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین كرا‌و هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی پەروەردەی هەولێر و هەڵەبجە دەست بەدابەشکردنی دەکەن بەسەر قوتابخانەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر (20ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (ئالان حه‌مه سه‌عید) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێکی زۆر لە فێنككەرهوه "موبه‌ریده" بۆ قوتابخانه‌كان دابینكرا كه له ئێستادا له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ڕهوانهكراوەو به‌پێی پێویستی قوتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت كه به‌هۆی دواكه‌وتنی وه‌رزی خوێندن و هاتنی گه‌رما قوتابیان لێی سوودمهندبن.
لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەکەین ئەمڕۆ (پێنجشەممە) و سبەینێ (هەینی) سەردانی بەڕێوەبەرێتی تجهیزات بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی (موبەریدە) و پێویستە بەڕێوەبەر مۆری قوتابخانە و خوێندنگەی پێ بێت و بەنووسراوێک داواکاری بۆ مەبەستی سەرەوە پێشکەش بکات.
پێشتر سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی "بەمەبەستی کڕینی ئامێری فێنککەرەوە دەرخستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان گەیشتووەتە وەزارەتی پەروەردەو لە ڕۆژانی داهاتوو بودجەی پێویست لەو بارەیەوە تەرخان دەکرێت و ئامێری فێنککەرە دەدرێتە قوتابخانە و خوێندنگەکان".
باسی لەوەشکرد، کۆکردنەوەی پارە لە مامۆستایان و دایک و باوکی قوتابی و خوێندکاران بۆ ئەو مەبەستە ڕێگە پێدراو نییە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە دەکەین.