گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئاکرێ، شەڕ لەنێوان عەشیرەتى هەرکى و زێبارى روویدا

2019.06.13 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئاکرێ، شەڕ لەنێوان عەشیرەتى هەرکى و زێبارى روویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە قەزاى ئاکرێ لە پارێزگاى دهۆک شەڕ لە نێوان عەشیرەتى هەرکى و زێبارى روویدا و بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى (ناس کورد) شەڕەکە بەهۆى گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان، راوەستاوە. . پەیامنێرى (ناس کورد) رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆى ئەو رووداوى تەقەکردنە دروستبووە کە لەخوێندکارێکى پۆلى 12ى ئامادەیى کرا. . ئاماژەى بەوەش کرد، شەڕەکە لە گوندى باژێرەى سەر بە قەزاى ئاکرێ دروست بووە و بەشێک لە ئەندامانى ئەو دوو عەشیرەتە بە چەکەوە بەرامبەر بە یەکترى وەستاوون و بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە شەڕەکە لە ئێستادا بەهۆى گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان بە گوندەکە راوەستاوە. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە گەڕەکى بەرۆشکێى پارێزگاى دهۆک بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتى دوو بنەماڵەوە، تەقە لە خوێندکارێکى 12ى ئامادەیى کرا و بریندار کرا. .