گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پرۆسە هاوبەشەکان: داعش لە کەرکوک هەوڵى خۆڕێکخستنەوە دەدات

2021.05.19 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
پرۆسە هاوبەشەکان: داعش لە کەرکوک هەوڵى خۆڕێکخستنەوە دەدات

ناس کورد-

پرۆسە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد، چەکدارانى داعش لە چەند ناوچەیەکى کەرکوک هەوڵى خۆڕێکخستنەوە دەدەن، ستراتیژییان هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە گردبوونەوەیان لە دەشتەکانى کەرکوک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرمادەیى پرۆسە هاوبەشەکان (19ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، بە پلانى فەرماندەیى بارەگاى پێشکەوتوو لە کەرکوک پرۆسەیەکى فراوان لە باشورى خۆرئاواى شارەکە دەستى پێکردووە، کە ناوچەکانى "واى شاى، واى زغیتون و ناوچەکانى دەروبەرى" دەگرێتەوە.

 

باسى لەوەشکرد، پرۆسەکە لە چوار میحوەرەوە دەستى پێکردووە و میحوەرى یەکەم بەرپرسیارێتى فیرقەى 8ى لیواى 45ى هێزى تایبەت و فەوجى گەڕان و پشکنینى پرۆسەکانى کەرکوک بوو لە وادى شاى، میحوەرى دووەم بەرپرسارێتى فیرقەى 5ى پۆلیسى فیدراڵى و لیواى ئەرکە تایبەتەکان بوو بۆ گەڕان و پشکنین و ڕاوەدونانى تیرۆرستان لە "زغیتون".

 

وتەبێژى فەرماندەیى پرۆسە هاوبەشەکان ڕونیشیکردەوە، هەروەها میحوەرى سێیەم بەرپرسارێتى حەشدى شەعبى بوو لە گوندى "سادە"ەوە دەستى پێکرد و لە گوندى "عەسریە" کۆتایى هات، میحوەرى چوارەمیش لە خورماتوو بەرپرسارێتى لیواى 52ى حەشدى شەعبى و لیواى 52ى سوپاى عێراق و بەرپەرچدانەوەى خێرا بوو.

 

لیوا تەحسین خەفاجى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ئەوەى ئاشکرا کرد، لە کاتژمێرەکانى سەرەتادا زیاتر لە 8 مۆڵگەى داعش و 3 تونێل لەناوبران و 5 بۆمب تەقێنرانەوە و دەستبەسەر دوو ماتۆڕسکیلدا گیرا، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ڕاوەدونانى پاشماوەکانى داعش.

 

وتیشى، ناوچەکە لەڕووى جوگرافییەوە سەختە وچەکدارانى داعش هەوڵى گردبوونەوە و دەستکردن بە کردەوەکانیان دەدەن لەو ناوچانە، ستراتیژێکى ئاشکرا لەو ناوچانە هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەى تیرۆر و کەرتەکان بە جیاواز لە پێشوو دابەش دەکرێن، هەروەها بورجى چاودێرى و کامێرا بەکاردەهێنرێن و پشکنینى ئاسمانى ئەنجام دەدرێت.